نۆرینگەی دكتۆر عباس ڕەباتی

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • نۆرینگەی دكتۆر عباس ڕەباتی

نۆرینگەی دكتۆر عباس ڕەباتی پرۆفیسۆر لە نەخۆشیەكانی منداڵان

30/09/2024
28/08/2024

لەباڵەخانەی دەرمانخانەی ئایات ڕەباتی شوێنی تایبەتمان هەیە بۆ نۆرینگەی پزیشکی سۆنارو پزیشکی هەناو هەر پزیشکێکی بەڕێز ئارەزوی هەیە پەیوەندی بکات بەم ژمارەیە 07505150128 لەگەڵ ڕێزمان

: ئۆتیزمی دیجیتاڵی دایک و باوکان بۆ چەندین کاتژمێر منداڵەکانیان لەبەردەم شاشەی مۆبایل و تەلەفزیۆن جێدەهێڵن. ئەوەیش لە کۆ...
26/02/2024

: ئۆتیزمی دیجیتاڵی
دایک و باوکان بۆ چەندین کاتژمێر منداڵەکانیان لەبەردەم شاشەی مۆبایل و تەلەفزیۆن جێدەهێڵن. ئەوەیش لە کۆتاییدا زیان بە تەندروستیی مێشکی منداڵەکانیان دەگەیەنێت.
منداڵەکان وشەکان دووبارە دەکەنەوە بەبێ ئەوەی ماناکانیان بزانن.
منداڵەکە ژمارەکان دەڵێتەوە، بەڵام لە ماناکانیان تێناگات.
بۆیە کاتێک پرسیارێک لە منداڵەکە دەکرێت، لەجیاتی وەڵامدانەوەی، پرسیارەکە دووبارە دەکاتەوە.
توێژینەوە پزیشکییە نوێیەکان ئەوەیان دەرخستووە ئەو منداڵانەی کاتێکی زۆر لەبەردەم شاشەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان تەلەفزیۆن بەسەر دەبەن ڕەنگە تووشی جۆرێکی نوێ لە شەبەنگی ئۆتیزمی ببن: ئۆتیزمی دیجیتاڵی
بۆ یەکەمجار دەستەواژەی ئۆتیزمی دیجیتاڵی لە لایەن دەروونناسێکی ڕۆمانی بەکارهێنرا کە دەڵێت:
"بۆیە ناوم نا ئۆتیزم چونکە نیشانە دیاریکراوەکانی ئەو منداڵانەیان تێدایە کە تووشی ئۆتیزم دەبن و تەواو لەیەک دەچن. وە زۆر قورس دەبێت جیای بکەیتەوە کە تووشی ئۆتیزمی دیجیتاڵی یان کلاسیکی بووەتەوە، چونکە نیشانەکانیان تەواو لەیەک دەچن.

لە حاڵەتی ئەو منداڵانەی تووشی ئۆتیزم دەبن بەهۆی زۆر تەماشاکردنی شاشە، کەموکورتییەکی بەرچاو لە گەشەکردنی کۆئەندامی دەماریان ڕوودەدات، ئەوەیش بەهۆی نەبوونی هەژێنەر یان پاڵنەری دەروونی، جوڵەیی، هەستەوەری، سۆزداری یان کۆمەڵایەتی.

بۆیە لەم حاڵەتەدا، بابەتەکە پەیوەندیی بە تێکشانی پەیوەندییە دەمارییەکان نیە، بەڵکو نەبوونی جوڵاندن و هاندانیانە.
ئەو منداڵەی کاتی زۆر لەبەردەم شاشە بەسەر دەبات ئەزموونێکی زمانەوانیی ئاسایی فێرنابێت کە لە ئەنجامی تێڕامان و تێفکرین بێت، یان بەو جۆرە بێت کە لە لایەن دایک و باوکیان یان باوباپیرانیان یان ژیگەی ڕۆژانە بەکاردەهێنرێت.

هاندەرە وێنەیی و دەنگییەکانی بەردەم شاشەیەکی بچووک ئەوەندە تووند و خێران مێشک ناتوانێت کۆنتڕۆڵیان بکات.

ڕامان و تێبینیەکانی خۆم پەیوەست بە هەڵسوکەوتی نەخۆشەکان کە ڕۆژانە لە سەردانکەرانی نۆڕینگەکەم وەریان دەگرم ئەمانەن:
1- دواکەوتنی قسەکردن لە تەمەنێکدا کە منداڵی ئاسایی دەتوانێت تیایدا قسە بکات. وەڵامی خێزان بۆ ئەو شێوازی قسەکردنە ئەوەیە وشەکان ڕوون نین، یان مانایان نیە، و ئەو قسە و دیالۆگانەن لە ڤیدیۆ یان کارتۆنانەن کە منداڵەکە لە تەلەفزیۆن یان شاشەی مۆبایلەکەوەیە تەماشای دەکات.

2- فەرامۆشکردنی بەئەنقەست و نائەنقەستی بانکردنەکانی خێزان و گرنگینەدان بە فەرمانەکانی ناو خێزان تا ڕادەیەک خێزانەکە وا هەست دەکەن منداڵەکە کەڕە.

3- نەبوونی کۆنتاکتی چاو، لە میانی گفتوگۆ خێزانییەکان و هەست دەکەن منداڵەکە کۆنتاکتی چاو یان تەماشاکردنی نیە، بە جۆرێک خێزانەکە خەمیان لێ دێت لە کێشەی چاو یان دواکەوتنی مێشکی هەبێت.

4- گۆڕانێکی چاوەڕواننەکراو لە مەزاجی منداڵەکە، بەشێوەیەک هەڵدەچێت و ئارام دەبێتەوە، خەمۆکی دایدەگرێت و وەڵامدانەوەی نابێت، و کاتێک گوێی لە گۆرانی یان ئاوازی دڵخوازی خۆی بوو دەموچاوی دەگۆڕێت، دڵخۆش دەبێت، و دەست بە سەما دەکات، تەنانەت ئەگەر سەرچاوەی گۆرانیەکە لە ژوورێکی تریش بێت دەیدۆزێتەوە و بەدەمیەوە دەچێت.
5- تێبینیی کۆتایی ئەوەیە منداڵەکە دوای ئامۆژگاریی بەسوودی خێزان بۆ وازهێنان لە تەماشاکردنی شاشە باشتر دەبێت.

ئامۆژگارییەکانم بۆ خێزانی ئەو منداڵانە

وازهێنانی منداڵان لە تەماشاکردنی شاشەکان مەگەر تەمەنی منداڵەکە سەروو دوو ساڵ بێت یان لەژێر چاودێریی خێزان بێت.
ڕاهێنانی ڕەوانی و پاراوی بە بەشداریی هەموو ئەندامانی خێزان.
بەکارهێنانی وشە باوەکانی زمانی دایک و
بەشداریپێکردنی منداڵ لە کۆبوونەوە کۆمەڵایەتی و ڕاهێنانەکان، وەرزشەکان و سەردانی خێزانەکانی دیکە.
بەکارهێنانی وێنەی ڕاستەقینەی نامیلکەکان بۆ پیشاندانی وێنەی ڕەنگاوڕەنگی باڵندە یان ئاژەڵە ماڵییەکان.

دووبارەکردنەوەی ناوەکان لە گوێی منداڵەکە و داواکردنی لێی کە دووبارەیان بکاتەوە.
هەوڵ بدە منداڵەکە بەشداریی ئەو یاریانە بکات هی تەمەنی خۆیەتی، وەک یاریی لێگۆ، میکانۆ و پەزڵ، بە ڕەنگ و قەبارەی جیاواز.

بە کورتی
هێشتا نیگەرانی گەشەکردن لای ئەو منداڵانە هەیە بەشێوەیەکی زۆر شاشەی دیجیتاڵی بەکاردەهێنن.
ڕاسپاردەکان ئەوەن کە منداڵی 2 تا 5 ساڵ لە ڕۆژێکدا تەنها 1 کاتژمێر تەماشای شاشە بکات.

26/12/2023

باڵەخانەی دکتورە ئایات رەباتی شوێنی تایبەتی هەیە بۆ نۆرینگەی پزیشکە بەڕێزەکان بەهەموو خزمەتگوزاریەکەوە هەربزیشکێکی بەڕێز دەیەوێت پەیوەندی بکات بەم ژمارە تەلەفونانە لەگەڵ ڕێزماندا
07504616190
07505150128

22/12/2023
05/12/2023
ناوونیشانی نۆرینگەجۆتسایدی زانكۆ بەرامبەر مزگەوتی عزالدین صفار  پەیوەندی بكەن بە ژمارە مۆبایل 0750515012807504616190
02/10/2023

ناوونیشانی نۆرینگە
جۆتسایدی زانكۆ بەرامبەر مزگەوتی عزالدین صفار
پەیوەندی بكەن بە ژمارە مۆبایل
07505150128
07504616190

02/10/2023

بو هاووڵاتێانی بەڕێز...ئاگاداری بەڕێزتان ئەکەین کە نورێنگەی بەڕێز پرۆفیسۆر د.عباس ڕەباتی گۆاستراوەتەوە بو گەڕەکی زانکو جووتسایدی زانکو بەرانبەر بەشە ناوخویی ۱٨ شوبات بەرانبەر مزگەوتی عزالدین سفار...کەڕۆژانی سیشەم چوارشەم پینجشەم ..۳و٤و٥ .مانگی ۱۰ لە کاتژمێر ۳.۳۰ تا٨ ئیوارە، پشکنینی نەخۆش لەلایەن دکتورەوە بەبی بەرەانبەرە...

Address

ھەولێر ،جۆت سایدی زانكۆ بەرامبەر مزگەوتی عزالدين صفار
Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when نۆرینگەی دكتۆر عباس ڕەباتی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share