Hamajor

Hamajor -

21/05/2017
دیسان تابوتەکە بوەوە جێی باسیراگەیاندنە هیچ و پوچەکان ،راستی و دروستی هەواڵەکە بەم شێوەییە !تابوتەكەی نەوشیروان مستەفاپێ...
21/05/2017

دیسان تابوتەکە بوەوە جێی باسی
راگەیاندنە هیچ و پوچەکان ،
راستی و دروستی هەواڵەکە بەم شێوەییە !

تابوتەكەی نەوشیروان مستەفا
پێشتر تەرمی كێی پێهێنراوەتەوە ؟
بەبەڵگەوە دەنگۆی كۆچی دوایی
نەوشیروان مستەفا لە دەرەوەی وڵات رەتدەكرێتەوە

رۆژنامەنووسێك ئاشكرایدەكات، كە ئەو تابووتەی تەرمی نەوشیروان مستەفای پێبەڕێكرا، تایبەتە بە شارەوانی ئیستانبوڵ و پێشتر تەرمی ئەو كەسانەی پێهێنراوەتەوە كە لە رێگەی ئەوروپادا و لە وڵاتی توركیا خنكاون، مامۆستایەكی ئاینیش ئەو قسانە پشتڕاست دەكاتە.

كاتژمێر 8:00 ی رۆژی هەینی 19\5\2017 نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان كۆچی دوایكرد، بۆ رۆژی دواتر تەرمی ناوبراو لەسەر وەسێتی خۆی لەبارەگای سەرەكی بزوتنەوەكەی لە شاری سلێمانی بەخاكسپێردرا.

تەرمی نەوشیراوان مستەفا ئەمین، بە تابوتێك برایە دوا مەنزڵگەی خۆی كە لۆگۆ و كۆدی وڵاتێكی دەرەوەی هەرێمی كوردستانی پێوەبوو، ئەمەش دەنگۆی ئەوەی بەدوای خۆیدا هێنا كە ناوبراو پێش ئەو وادەیەو لە دەرەوەی وڵات كۆچی دوایی كردووە.

ئەو تابوتەی نەوشیروان مستەفای پێبرا بۆ گۆڕستان
رەوا حاجی، رۆژنامەنووسێكی كوردستانەو شارەزای كاروباری توركیایە و لە دەزگایەكی میدیایی نێودەوڵەتی كاردەكات، هەر دوابەدوای ئەم دەنگۆیانە حاجی دەستیكردووە بە بەدواداچوون.

سەبارەت بەو زانیاریانەی كە لەبارەی تابووتەكەی نەوشیروان مستەفاوە دەستیكەوتووە رەوا حاجی بە(خەڵك)ی راگەیاند، تابووتەكە لۆگۆ و نوسینی مەزارگەی ئیستانبولی لەسەرە و ئەو تابووتە هی ئەو شارەی توركیایە.

وتیشی"من پەیوەندیم كرد بە شارەوانی ئیستانبولەوە، ئەوان پێیان گوتم كەوا ئەو تابوتە هی شارەوانییەكەی ئەوانە و ساڵی پار تەرمی ئەو كۆچبەرانەیان پێ‌ رەوانەی كوردستان كردۆتەوە كە لە رێگای ئەوروپا خنكابوون".

رۆژنامەنووس رەوا حاجی
تابوتەكەی نەوشیروان مستەفا، ئێستا موڵكی مزگەوتی ئەبوبەكری سدیقە لە شاری سلێمانی، لەو بارەیەوە عەتا پێنجوێنی پێژنوێژ و وتارخوێنی ئەو مزگەوتە بە(خەڵك)ی راگەیاند، كە كاتژمێر 9:00ی شەوی هەینی داوایان لێكردووە كە تابووتێكی مزگەوتەكەیان ببرێتە نەخۆشخانەی فاروق بۆ ئەوەی تەرمی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانی تێبكرێت.

عەتا پێنجوێنی، ئاشكراشیكرد" ئەو تابووتە هی مزگەوتی ئەبوبەكری سدیقە و هەر ئەوەش نییە و دانەیەكی دیكەی لەو جۆرەمان هەیە".

سەبارەت بەوەی كە چۆن ئەو تابوتەیان دەستكەوتووە مامۆستا عەتا پێنجوێنی رایگەیاند"پێشتر تەرمێك لە دەرەوەی وڵات بەو تابووتە هێنرابۆوە هەرێمی كوردستان و لە مزگەوتەكەی ئێمە مەراسیمی بەڕێكردنی بۆ ئەنجامدرا، كەسوكارەكەی لەو تابوتە دەریان هێناو كردیانە تابوتی تایبەتی مزگەوتەوە كەوەك خۆتان دەزانن كراوەیە و مامەڵەكردن لەگەڵی ئاسانترەوە، پاشان ئەو تابووتەی پێی هێنرابووەوە درا بە مزگەوتی ئەبووبەكری سدیق و ئێستاش ئەو تابووتە موڵكی ئەو مزگەوتەیە".

لە دووێنێوە لە دوێنێوە  لایەنگرانی پارتی قسەی ناشرین و سوکایەتیەکی زۆر زۆر ئەکەن بە سەرکردەی گەل و نیشتیمان سەرکردەی خاک...
21/05/2017

لە دووێنێوە
لە دوێنێوە لایەنگرانی پارتی قسەی ناشرین و سوکایەتیەکی زۆر زۆر ئەکەن بە سەرکردەی گەل و نیشتیمان سەرکردەی خاکی و داوێن پاك و ڕاستگۆ و تێکۆشەر سەرکردەی ماندوو نەناس و باوکی هەژاران .. بەڵام هیچمان نەوت باشترە دەمتان دابخەن پێش ئەوەی وەڵامی دەمە پیسەکەتان بەینەوە باش بزانن ئەگەر ئێوە وەك و سەگ بوەڕن ئەوا دڵنیابن وەك و شێر وەڵامتان ئەدەینەوە لەبەر ئەوە بەسە بەس ،،،،،......

نەوشیروان مستەفا لە چەند وێستگەیەکی ژیانیدا .نوشيروان مصطفى في صور .
21/05/2017

نەوشیروان مستەفا لە چەند وێستگەیەکی ژیانیدا .
نوشيروان مصطفى في صور .

زۆربەداخەوە هەواڵی مەرگی تۆمان بیست سەرکردەی دیاری کورد و دامەزرێنەری حیزبی شۆڕ ش هاوڕێ دڵسۆزو بەوەفاکەی مام رۆحت شاد  ن...
21/05/2017

زۆربەداخەوە هەواڵی مەرگی تۆمان بیست سەرکردەی دیاری کورد و دامەزرێنەری حیزبی شۆڕ ش هاوڕێ دڵسۆزو بەوەفاکەی مام رۆحت شاد نامرن ئەوانەی وا ن لەدڵی میلەتدا ئەژین

21/05/2017
ئةگةر نةتوانم ژيانى هـةژارانى ولاتةكةم باش بكةم هـيچ نةبيت  ئةتوانم.  وةك   ئةوان   بژيم ...
21/05/2017

ئةگةر نةتوانم ژيانى هـةژارانى ولاتةكةم باش بكةم

هـيچ نةبيت ئةتوانم. وةك ئةوان بژيم ...

هێرۆخان هەمیشە خوشکێکی کاک نەوشیروان بوو بۆیە بە مەرگی لەناکاوی کاکە نەوە زۆر دڵگران بوو فرمێسک چاوانی گرت بۆ شادکردنی ڕ...
21/05/2017

هێرۆخان هەمیشە خوشکێکی کاک نەوشیروان بوو
بۆیە بە مەرگی لەناکاوی کاکە نەوە زۆر دڵگران بوو فرمێسک چاوانی گرت

بۆ شادکردنی ڕوحی کاک نەوشیروان بەڵێنی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنیدا

ماڵئاوای و بەخاک سپاردنی تەرمی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتە.
21/05/2017

ماڵئاوای و بەخاک سپاردنی تەرمی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتە.

Address

As Sulaymaniyah
4001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Hamajor posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share