15/08/2013
هه‌ڵنه‌ستان – کار نه‌کردنی چووکی پیاو چییه؟
بریتییه له نه‌توانینی هه‌ڵستاندنێکی ره‌قی چووکی پیاو بۆ ماوه‌یه‌کی ئه‌ونده درێژ که نه‌تواندرێت جووتبوونی سێکسی ئه‌نجام بدرێت. هه‌رچه‌نده کارنه‌کردنی چووک زیاتر باوه له که‌سانی پیر به‌ڵام ئه‌م کێشه باوه ده‌کرێت له هه‌موو ته‌مه‌نێک رووبدات. هه‌بوونی کێشه له نه‌توانینی هه‌ڵستاندنی چووک ناوه‌ناوه جێگه‌ی ترس نییه "کاتی"، به‌ڵام ئه‌گه‌ر کێشه‌که به‌رده‌وام بوو ئه‌وا پێویستی به چاره‌سه‌ر هه‌یه.
له رابردوو وا بڕوابوو که ئه‌م کێشه‌یه زیاتری کێشه‌یه‌کی ده‌روونییه، به‌ڵام له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو ئه‌م بیر و ڕایه گۆڕا، ئێستا به کێشه‌یه‌کی جه‌سته‌یی و ده‌روونی داده‌ندرێت. له زۆربه‌ی پیاوان هه‌ڵستاندنی چووک ئاسایییه تاکو ته‌مه‌نی 80 ساڵیش.
هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه بابه‌تێکی شه‌رمه‌زارکه‌ر بێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ پزیشک باسی بکه‌یت، به‌ڵام له راستیدا زۆر گرنگه به‌دوای چارسه‌ری بگه‌ڕێیت. چاره‌سه‌ری کارنه‌کردنی چووک له‌وانه‌یه به ده‌رمان بێت یا پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری هه‌بێت. هه‌ندێک جار کارنه‌کردنی چووک هۆیه‌که‌ی نه‌خۆشی دڵییه، بۆیه زۆر گرنگه ئه‌م کێشه‌یه به گرنگی وه‌ربگیردرێت.
نیشانه‌کانی
بریتییه له نه‌توانینی هه‌ڵستاندنی چووک به‌شێوه‌یه‌ک که پێویسته بۆ جووتبوونی سێکسی له 25% جاره‌کاندا. مانایی وایه ئه‌گه‌ر تۆ له 20 جاری جووتبووندا، 5 جار نه‌توانیت، ئه‌وا به‌م نه‌خۆشه‌یه ده‌ژمێردرێیت.
جار و بار له هه‌موو پیاوێک رووده‌دات به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بوو ئه‌وا نیشانه‌ی نه‌خۆشییه.
هۆیه‌کانی
باوترین هۆکاره جه‌سته‌ییه‌کانی کارنه‌کردنی چووک بریتین له؛
- نه‌خۆشی دڵی.
- ره‌قبوونی لووله‌کانی خوێن.
- به‌رزی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن.
- نه‌خۆشی شه‌کره.
- قه‌ڵه‌وی.
- هه‌ندێک جۆری ده‌رمان.
- ئه‌وانه‌ی ئاڵوده‌ن له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی کحول.
- کێشه‌ی ده‌ماری.
- کێشه‌ی هۆڕمۆنی.
باوترین هۆکاره ده‌روونییه‌کانی کارنه‌کردنی چووک بریتین له؛
- خه‌مۆکی.
- دڵه‌ڕاوکێ و فشاری ده‌روونی.
- ترس.
- ماندوویی.
هۆکاره مه‌ترسیداره‌کانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کارنه‌کردنی چووک:
- پیری، له 80% پیاوان دوای 75 ساڵی تووش ده‌بن.
- هه‌بوونی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن، نه‌خۆشییه‌کانی سی و جگه‌ر، گورچیله‌کان، دڵ، ده‌مار..هتد.
- هه‌ندێک جۆری ده‌رمان.
- هه‌ندێک نه‌شته‌رگه‌ری یا برینداربوون.
- خواردنه‌وه‌ی کحول به زۆری.
- ترس و خه‌مۆکی.
- جگه‌ره‌کێشان.
- قه‌ڵه‌وی.
- لێخوڕێنی پایسکل بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ.
که‌ی سه‌ردانی پزیشک بکرێت؟
ئه‌گه‌ر تووشی کارنه‌کردنی چووک بوویت زیاتر له ماوه‌یه‌کی کاتی، پێویسته سه‌ردانی پزیشک بکه‌یت بۆ ده‌ستنیشانکردنی هۆکاره‌که‌ی. زۆر گرنگه که ئه‌م بابه‌ته گرنگی پێبدرێت.
خۆپاراستن
هه‌رچه‌نده هه‌موو پیاوێک جار و بار تووشی ئه‌م باره ده‌بێت، به‌ڵام ده‌کرێت ئه‌م خاڵانه‌ی خواروه جێ به‌جێ بکرێت بۆ خۆپاراستن؛
ü کۆنتڕۆڵی ئه‌و نه‌خۆشییانه بکه له‌گه‌ڵ پزیشک که ده‌بنه هۆی کارنه‌کردنی چووک، وه‌ک نه‌خۆشی دڵی و شه‌کره..هتد.
ü خواردنه‌وه‌ی کحول که‌م بکه‌ره‌وه یان هه‌ر مه‌خۆروه.
ü جگه‌ره مه‌کێشه.
ü وه‌رزش بکه به رێکی.
ü خۆت دووربگره له ترس و خه‌م.
ü باش بنوو.
ü ناوه‌ناوه سه‌ردانی پزیشک بکه بۆ پشکنینی پێشینه.