سەکۆی ژیانەوەی کەلتووری Vejîna Çandî

  • Home
  • Iraq
  • Halabja
  • سەکۆی ژیانەوەی کەلتووری Vejîna Çandî

سەکۆی ژیانەوەی کەلتووری               Vejîna Çandî سەکۆیەک بۆ خزمەتی کەلتوور

12/05/2024

لەیلا قاسم ئەو ژنە شۆڕشگێرەبوو، کە داوای جلوبەرگی کوردیی کرد بۆ ئەو ڕۆژەی تێیدا لەسێدارە دەدرێت، بە تەمەنێکی کەم و ئیرادەیەکی بەهێزەوە بەرەو ئەو پەتە هەنگاوی نا، کە بۆ گەردنی هەڵواسرابوو.

19/01/2023
17/01/2023
17/01/2023

دەبێت بە وردی گوێی بۆ بگریت تا هەستی پێ بکەیت..

14/11/2022

سلێمانی شاری روبەروبونەوەی زوڵم و ستەم و نادادی و دوژمن .
شاری سلێمانی لە ساڵی ١٧٨٤ لەلایەن ئیبراھیم پاشای بابان ەوە ئاوەدانکراوەتەوە. ئیبراھیم پاشا بابان شارەکەی بە ناوی باوکییەوە، سلێمان پاشا، ناوناوە. سلێمانی جگەلەوەی دەبێتە پایتەختی میرنشینی بابان، لەھەمان کاتدا دەبێتە مەڵبەندێکی بازرگانی و ڕۆشنبیری ناوچەکە.شێوەزاری سۆرانی لە ناوچەکەدا پەرە دەستێنێ و دەبێتە زمانی خوێندن و نووسین. پاش ڕووخانی میرنشینی بابان لە ساڵی ١٨٥١ و لەناوچوونی دەوڵەتی عوسمانی لە جەنگی جیھانیی یەکەم، شاری سلێمانی دەخرێتە سەر کۆماری عێراقی ئەمڕۆ. لە ساڵی ١٩٢٢ تا ١٩٢٤ شاری سلێمانی پایتەختی دەوڵەتەکەی مەلیک مەحموود بووە. شاری سلێمانی جگە لەوەی لانکەی ڕۆشنبیر و تێکۆشەران بووە، مەڵبەندی ھەڵگیرسانی چەندان شۆڕش و ڕاپەڕینیش بووە لە مێژووی کوردستاندا

کچی کافرۆشکیژەکەی کافرۆش"خەجیج" مۆنالیزای کورد، بەهۆی جوانییەکەی ئەفسەرێکی ئینگلیز لە هەولێر دەیڕفێنی و دەیبا بۆ بەریتان...
29/10/2022

کچی کافرۆش
کیژەکەی کافرۆش"خەجیج" مۆنالیزای کورد، بەهۆی جوانییەکەی ئەفسەرێکی ئینگلیز لە هەولێر دەیڕفێنی و دەیبا بۆ بەریتانیا

(خەجیج جومعە مەولود شکاک) کە لەناو کوردان بە کیژەکەی کافرۆش ناسراوە، ساڵی 1934 لەو کاتەی کە تەمەنی لە کچێکی دوانزە ساڵیدا بەولاوە زیاتر نەبوو لە رێگای گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لە نزیک تەکیەی شێخ عەبدولکەریم لە شاری هەولێر، لە لایەن ئەفسەرێکی باڵای سوپای ئینگلیز کە ئەوکاتە ئێراق لە ژێر فەرمانڕەوایەتی ئەوان دادەبێت، لە دوای چەند جارێک خوازبێنیکردن و وەرنەگرتنەوەی وەڵامێکی ئەرێنی لە لایەن باوکییەوە، لە رێگای گەڕانەوەی و جێهێشتنی دوکانی کافرۆشی باوکی بە چەند خولەکێک، دەڕفێنرێت. بە چەند مانگێکیش دوای رفاندنەکەی، باوکی خەجیج "کچی کافرۆش" پاش تۆمارکردنی داواکەی لەلایەن بنکەی پۆلیسی جولەکەکان لە گەڕەکی تەعجیل ئاگادار دەکرێتەوە کە کچەکەی لە وڵاتی بەریتانیایە.
شێرزاد محەمەد، برازاکەی خەجیج درێژە بە قسەکانی دەدا و دەڵێ "باوکی خەجیج کە دەکاتە باپیرەی من، هەم سەرکردەیەکی سەربازی و هەم هەڤاڵ و دۆستی سمایل ئاغا "سمکۆی شکاک"بووە، لە دوای بە ناهەق کوشتنی سمایل ئاغا لە لایەن رژێمی شاهەنشایی ئێران لە ساڵی1930 بە نائومێدی باروبنەی تێکدەنێ و ساڵی 1934 گوندی "گەنگەچین" لە رۆژهەڵاتی کوردستان جێدێڵێت و خۆی و کچ و کوڕە جمکەکەی "خەجیج و محەمەد" لەگەڵ دوو کچی سمکۆی شکاک "سافیە و سورمێ" لە هەولێر دەگیرسێنەوە.

کوڕە براکەی کچی کافرۆش دەڵێ، ئەو چی لە باوکی گوێ لێبووە ئەوەش بۆ ئێمە دەگێڕێتەوە "باپیرم لە ساڵی 1934 بە پەناهەندەیی کەوتە ئێراق و لە شاری هەولێر گیرسایەوە، ئەو کاتە خەجیجی پوورم و براکەی کە باوکی منە هەردووکیان تەمەنیان دوانزە ساڵ بوو، چونکە جمکبوون و لە ساڵی1922 لە دایکببوون، جگە لەم دووانەش باپیرم هیچ منداڵێکی دیکەی نەبووە".
ئەو برازایەی خەجیج دەڵێ، داپیرەم کە دەکاتە دایکی کچی کافرۆش بە بنەچە رووسی بووە، باپیرم لە دوای ژیانی هاوسەرێتیان ناوەکەی کردبووە "مەنیج" کە وەکو باوکم دەیگێڕایەوە ژنێکی باڵابەرزی پرچ زەردی چاوشینی سوروسپی و جوان بووە، بەڵام باپیرم ئەوی بەو نیازە لە گەنگەچین جێهێشتبوو کە لە هەولێر جێگیربێت و پاشان بگەڕێتەوە و ئەویش بهێنێتەوە لای خۆی، بەڵام دوای دوو مانگ لە هاتنیان بۆ هەولێر لە ساڵی1934 باپیرم بە نیازی هێنانی ئەویش بۆ هەولێر سەر لە گوندەکەی دەداتەوە، بەڵام داپیرەم نائومێدببوو گەڕابۆوە رووسیا".
شێرزاد دەگەڕێتەوە سەرباسی پوورەکەی و هۆکاری ناونانەکەی بە کچی کافرۆش زیاتر رووندەکاتەوە و دەڵێ، لەبەر ئەوەش بە کچی کافرۆش ناسرابوو "باپیرم کە هاتە هەولێر هیچ کارێکی نەدەزانی و کەسیشی نەدەناسی، بۆیە دوکانێکی لە نزیک سینەما حەمرا بە کرێ گرتوو کای دەفرۆشت، لەپاڵ کافرۆشییەکەی قەسپی حەشرەیشی دانابوو، بۆیە ئەو خۆشناوانەی لە گوندەکانی سەرەوە ترێ و میوەیان دەهێنایە ناوشاری هەولێر هەموویان کایان بۆ وڵاغەکانیان لە جومعە کافرۆشی باپیرم دەکڕی". هەرئەمەش دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە خەجیجی کچی بەو ناوە بناسرێتەوە.
شێرزادی تەمەن پەنجا ساڵە کە تاقە یادگاری بنەماڵەی کچی کافرۆشە لە هەولێر، لەسەر قسەکانی بەردەوام دەبێ و لە باوکیەوە دەگێڕێتەوە و باسی ئەو رۆژە دەکات کە خەجیجی پووری دەڕفێنن "باپیرم خانووێکی لە حەساری ماڵی شێخ عەبدولکەریم لە نزیک گۆڕستانی شێخ ئۆمەر بەکرێ گرتبوو، بەیانییەک دوای نانخوادن، دوای ئەوەی باپیرم دەچێت بۆ دوکان، ئەوانیش هیچ خزم و کەسێکیان نەبوو لە هەولێر، وەکو زۆربەی رۆژەکانی دیکە پوورم بە باوکم دەڵێ "بابچینە دوکانی باوکم، دەچنە دوکانی باپیرم و ماوەیەک دادەنیشن و هەندێ قەسپ دەخۆن، پاشان پوورم دەڵێ، من دەچمەوە ماڵ و نانی نیوەڕۆ حازر دەکەم. باپیریشم دەڵێ تۆ بڕۆوە ماڵ و محەمەد با لە دوکان بێت من لەگەڵ خۆم دەیهێنمەوە".
شێرزاد دەڵێ "خەجیجە شکاکی پوورم لە ڕێگای گەڕانەوەی بۆ ماڵ، بەر لەوەی بگاتە تەکیەی شێخ عەبدولکەریم بە گوتەی ئەوانەی کە بینیبویان سەیارەیەکی پڕ لە چەکداری ئینگلیز پێشی لێدەگرن و بە پاڵ دەیهاوێنە ناو ئۆتۆمبێلەکە و دەیڕفێنن، یەکێ لەو کەسانەش کە رووداوەکە بە چاوی خۆی دەبینێ باپیرم دەناسێ و یەکڕاست دێتە دوکان و بە باپیرم دەڵێ ئینگلیز کچەکەیان رفاندی. پاش گەڕان و سوڕانێکی زۆر، تورکمانەکانی سەر قەڵات کە دەبینن جومعە کافرۆشی باپیرم بێکەسە لە هەولێر ئامۆژگاری دەکەن بچێتە بنکەی پۆلیسی جولەکەکان لە گەڕەکی تەعجیل و داوایەک لەسەر رفێنەرانی کچەکەی تۆماربکات، دوای سێ مانگ لە هات و چوون بنکە پۆلیسییەکەی تەعجیل باپیرم ئاگادار دەکەنەوە کە خەجیجی پوورم لە ئێراق نەماوە و بردوویانە بۆ بەریتانیا".
خەجیجی کچی کافرۆش لە تەمەنی دوانزە ساڵی دەڕفێنرێت و لە ساڵی 1936 دوای دووساڵ لە ڕفاندنی وێنەکەی بە ناوی کچی کافرۆش بە هەموو کوردستان بڵاودەکرێتەوە.
شێرزاد محەمەد لە وەسفی خو و خەسڵەتەکانی خەجیجە شکاکی پووری دا، دەڵێ "ئەوەی کە لە باوکم گوێ لێبووە، ئەو زۆری کەیف بە جلوبەرگی ژنانەی شکاکی هاتووە، بەردەوام فیستان و کراسی لەبەر کردووە و زۆربەی کراسەکانیشی سووربووە، چونکە زۆری حەز بە رەنگی سوور کردووە، قایشی زێڕیشی لەسەر کراس بەستاوە و باپیرم لەبەر خۆشەویستی زۆری بۆی کڕیوە". ئەو خواردنانەشی کەوا کچی کافرۆش حەزی پێکردووە، وەکو شێرزاد لە باوکیەوە دەگێڕێتەوە "کچی کافرۆش زۆری حەز لە دوو جۆرە خواردن بووە، کە یەکێکیان کفتەی حەجەمی و ئەوەی دیکەش "گردۆر" بووە کە جۆرە خواردنێکی شکاکانە و تێکەڵەیەکە لە برنج و ماست و گۆشت و هەمووی بەیەکەوە دەکوڵێنرێت".
شێرزاد ئەوەشی گوت، کە بەرپرسەکەی ئینگلیز بەر لەڕفاندنی کچی کافرۆش چەند جارێک خوازبێنی لە باپیری کردووە و ئامادەیی خۆشی دەربڕیوە کە هەرچەندەی ئەوان داوابکەن لە لیرەی رەشادی و ماڵی دنیا، ئەو بۆیان جێبەجێبکات، بەڵام هەموو جارێک جومعە کافرۆشی باوکی دەڵێ ئێمە پەناهەندەین لێرە و شەڕەفی خۆمان بۆ ماڵی دنیا نافرۆشین.
کە کچەکەشی دەڕفێنن، وەکو شێرزاد دەیگێڕێتەوە "باوکی لە داخی ئەوەی بەرپرسێکی گەورەی سمکۆ شکاک بووە و لە هەولێر پیشەی بوو بە کافرۆشی، هەروا لە غەریبی کچەکەشی شونبزردەبێت و دەڕفێنرێت، هەردوو چاوەکانی کوێر دەبێت".
بە گوتەی ئەو برازایەی کچی کافرۆش، لە دوای پێنج ساڵ بەسەر رفاندنی کچەکەی جومعەی باوکی کۆچی دوایی دەکات و لەسەر وەسیەتی خۆشی لەسەر مەیدان لە شەقڵاوە دەنێژرێت.
ئەو دووبارەی دەکاتەوە و دەڵێ "ئەو قسانەم هەمووی بە منداڵی لە باوکم گوێ لێبووە کە برا تاقانەی پوورم بووە، ئەو چۆنی بۆ گوتومە منیش ئەوە بۆ ئێوە دەگێڕمەوە".
بۆ سەلماندنی هەموو ئەو چیرۆکانەی کە شێرزاد لە بارەی باپیرەی کە یەکێ لە سەرکردەکان و هەڤاڵی سمکۆی شکاک بووە هەروەها پووری کە لەناو کورد بە کچی کافرۆش ناسراوە، ئەوەش دەکاتە بەڵگە کە بۆخۆشی وێنەیەکی کچی کافرۆشی لابووە "وێنەکە رەش و سپی بوو، پوورم و باوکم و باپیرم بەیەکەوە گرتبوویان، باپیرم لە ناوەڕاستی هەردووکیان وەستابوو و دەستی خستبووە سەرشانیان". وێنەکەش هەمان ئەو وێنەی کچی کافرۆش بووە کە بڵاوکراوەتەوە.

26/10/2022

فرمێسک بۆ پشتیوانی کردنی رۆژهەڵاتی کوردستان

تونی بابا عەمرە ناوچەیەکی جوان سەرنج راکێشە، بەدوری  6کم دەکەوێتە باشوری قەزای دەربەندیخان لەباشوری کوردستانبە تونی بابا...
17/10/2022

تونی بابا عەمرە
ناوچەیەکی جوان سەرنج راکێشە، بەدوری 6کم دەکەوێتە باشوری قەزای دەربەندیخان لەباشوری کوردستان
بە تونی بابا ناسراوە،چەندین ئەفسانە و چیرۆک لەسەر ئەم ناوچەیە هەیە.

ئەحمەدی موفتی زادە لە ڕێبەندانی ١٣١١ کۆچی ھەتاوی (بەرانبەر بە ١٩٣٣زایینی)، لە بنەماڵەیەکی ناسراو بە "بنەماڵەی موفتی" لە ...
17/10/2022

ئەحمەدی موفتی زادە لە ڕێبەندانی ١٣١١ کۆچی ھەتاوی (بەرانبەر بە ١٩٣٣زایینی)، لە بنەماڵەیەکی ناسراو بە "بنەماڵەی موفتی" لە شاری سنە، لەدایکبوو. ناوی باوکی "مەلا مەحموودی موفتی"ی کوڕی "عەللامە عەبدوڵای دشەیی"، خەڵکی دشەی لای پاوە، بوو کە دواتر کۆچیان کردووە بۆ شاری سنە.

ئەحمەدی موفتی زادە لە قوتابخانەکانی ئەو سەردەمەی کوردستانی ئێران و عیراق (وەک سنە، سلێمانی، بیارە، مەریوان و چەندین شاری تر) خوێندوویە. ماوەیەک لە زانستگای تاران لە بەشی زانستە دینییەکاندا دەرسی گوتووە. ئەندامی چالاکی ڕۆژنامەی کوردستان (تاران) و ڕادیۆی کوردی تاران و ھەروەھا ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و ھەر بەم بۆنەشەوە لە ساڵی ١٣٤١ دەگیرێت و بەم تاوانانەوە لە بەند دەخرێت:

بەرپرسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لقی ناوەند(تاران)
پێوەندکاری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و تورکیا
لە بەندیخانەدا تووشی گۆڕانکارییەکی دەروونی قووڵ دەبێت، کە خۆی بە ئەزموونێکی تایبەتیی عیرفانی دادەنێ و دەبێتە سەرچاوەی گۆڕانێکی بنەڕەتی لە بیر و بۆچوونەکانیدا. بۆ خؤی لە ھۆنراوەیەکی فارسیدا بە ناوی "دیسان پێم دەڵێنەوە" (بە فارسی: به من باز گویند‎) ئاوا باس لەم ئەزموونە دەکات:

لەوێ بوو کە دەرسێکم وەرگرت کە لێی دنیایەک فامم ھەڵگرت
بووم بە بارودۆخی جەھان، ئاشنا بە سەدان نھێنی گران، ئاشنا
تێگەییم نەخۆشی ئەم خەڵکە چییە خڵەتێنەری خەڵکی سادە کییە
هەندێ لە هەڵوێستەکانی
□ لە ئەندامانی دانەری دەستووری کۆماری ئیسلامی ئێران بوو کە دوای نووسران و پەسندکرانی لە حسێنیەی ئیرشادی تاراندا ڕایگەیاند:"دەست و قەڵەمتان بشکێ بۆ دەستوور پەسند کردنتان".

□ ئاغاکان بەم ڕێوشوێنەتان ماوەیێک زەبر لە ئیسلام دەدەن، بەڵام دوایی وا لە شیعە دەکەن، تا دنیا دنیا بێ، پشت ڕاست نەکاتەوە.

□ لەو موجتەھدانە بوو کە فتوای ئیرتیداد و ڕەجم (بەردەباران) ی قبوڵ نەبوو.
هەمیشە هەڵوێستی نەتەوایەتی و نیشتمانی هەبووە
دواتریش لەگەڵ ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی ھاوکاریی نیزیکی لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیدا کرد بەڵام دوای سەرکەوتنی شۆرش وەکوو ھەموو شۆڕشەکانی جیھان لە پاکتاوکردنی دژبەرانی دوای شۆڕش بوو بە قوربانی بەرژەوەندیەکانی سیستەمی ویلایەتی فەقێ و لە گلاوێژی ١٣٦١ (١٩٨٢ز) لە تاران قۆڵبەست کرا و ٥ ساڵ زیندانی بەسەر داسپێنراو دواتر ٥ ساڵی تریش لە گرتووخانە و لە ژوورە تاکەکەسیەکاندا توند کرا و سەرەنجام دوای ١٠ سال زیندان و تووشبوون بە چەندەھا نەخۆشی لە گلاوێژی ١٣٧١ (١٩٩٣ز)ئازاد کرا و لە ٢١ی رێبەندانی ١٣٧١ی ھەتاوی و(١٩٩٣ز) لە نەخۆشخانەی ئاسیای تاران کۆچی دوایی کرد.

Address

Bamok
Halabja

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when سەکۆی ژیانەوەی کەلتووری Vejîna Çandî posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share