بەرگدروی ئاسۆی ژین

بەرگدروی ئاسۆی ژین پێشکەش کردنی کارێکی جوان و باش بەدڵی کڕیار لە پێشینەی کارەکانمە

هەنێ کەس هەن گلەیی لە خەیاتەکان ئەکەن کە گوایە پێنەو چەن کارێکی ئاسان هەیە کە چی بۆیان ناکەن . منیش پێیان ئەڵێم :هەڵەکە ...
03/06/2026

هەنێ کەس هەن گلەیی لە خەیاتەکان ئەکەن
کە گوایە پێنەو چەن کارێکی ئاسان هەیە کە چی بۆیان ناکەن .
منیش پێیان ئەڵێم :
هەڵەکە لە ئێوەوەیە .
کۆمەڵێک شت هەیە خەباتەکان پێتی ناڵێن وەک ڕێزێک بۆتۆ
یا وەک ئەوەی بڵێی لەگەڵ ئەم کەسەدا هەرچی بڵێی سودی نی یە !!
چونکە ڕەفتارێکی هەڵەی تۆ هەر لەسەرەتاوە کە ئەچیتە ژوورەوە هێند ناشیرین پێناسەت ئەکات و ئەتناسێنێ یەکسەر دوکاندارەکە بەکەسێکی گێل و نەفام و گەوج و نەزانکارت ئەبینێ .
چونکە ئەو جۆرە ڕەوشت و خووانە خەیاتەکان بەسوکایەتی ئەزانن بۆ سەر خۆیان و پیشەکەیان بۆیە زۆر جار بەهەمان ئسلوب وەڵامت ئەدەنەوە .
لەبەر ئەوە و وە بۆ ئەوەی ئەمە چیتر ڕوو نەدات بە هیوام ڕەچاوی ئەم چەند خاڵەی لای خوارەوە بکەن بکەن .
١- هەمیشە کە چویتە ناو دوکانێکەوە کەمێک بووەستە بزانە گوێت بۆ ئەگیرێ گەر قسە بکەی ؟!
کە زانیت قسە بەکەس نابڕیت و نورەی کەس پێشێل ناکەیت و خۆیان فەرمووت لێ ئەکەن و مەجالت هەیە
لە پێشدا سەلامێک بکە .
هەر لە خۆتەوە سەر مەکە بە هەر دوکانێکا و یەکسەر بێ هیچ پێشەکییەک بڵێی ئاکاکە ئەم
شتەم بۆ چاک بکە بێ سەلام و کەلام .
کەوات کرد خەیاتەکە تۆ بە کەسێکی ئاست نزم لە دواکەوتووی ژیری و نەبوونی ڕۆشنبیری و ڕەوشت و بەکەسێکی سەرسەری و بێ ڕێزت ئەزانن .
بۆیە هەر لەدەرگاکەوە ڕەفزت ئەداتێ .
پارە هەموو شتێک نیەیە !!!
٢- ئەو شتەی کە پێتە و ئەتەوێ بۆت چاک بکەن پێشتر جوان بیشۆرەو لەعلاگەیەکی پاکدا بیهێنە بۆ خەیاتەکە .
چونکە خەیاتەکان زۆر حەزیان لە پاکو خاوێنی یە .
ناکرێ تۆ جلێکی چڵنی سەر ئیش یا خود کراسێک یا چۆغەیەکی بندەست عارەقاوی یا پانتۆڵێک کە لە ئاودەستەوە هاتویتەتە دەرەوە بۆ نموونە زنجیری پانتۆڵەکەت خراپ بووە و پانتۆڵەکەت هێشتا ئاوی تارەتەکەتی پێوەیە بێت و بڵێی ئا کاکە ئەم زنجیرەم بۆ چاک بکە هەر لەویا خۆت ڕووت بکەیتەوە بێ شەرمانە .
ئەمە شتێکی زۆر نا لۆژیکی و دوورە لە ڕەوشتی بەرزی هەر کەسێکی تێگەیشتوو پێگەیشتووی عاقڵەوە .
کەوا هاتی دڵنیابە پارەی چوار پانتۆڵیشی بدەیتێ بۆتی چاک ناکات و بە دەشتەکی و بێ عەقڵ و سوکیشت ئەزانێ .
٣- جگەرەکەت لەدەرەوەی دەکانەکە بکوژێنەرەوەو و فڕێی بدە نەک بە دوکەڵ و تەپوتۆزەوە خۆت بکەی بە ژووردا با خەیاتەکە خۆیشی جگەرە کێش بێت .
چونکە دوکەڵ و بۆنەکەی هەر ئەمێنێتەوە کە دوایی ئەبێتە هۆی بێزار کردنی مشتەری خەیاتەکە .
هەتا ڕەفتارت جوان بێت ئیشەکەت هەر چەن قورسیش بێت دڵنیابە بۆتی ئەکەن ، مەگەر مەجالی نەبێت یان هەر نەیزانێ .
تۆش گەر شتێکی تر ئەزانی لێی مەوەستەو بابەتەکەی پێ دەوڵەمەند بکە .... . . .
وەهبی هەڵەبجەیی

قاتێکی کەتافیبەڕاستی لێی دێت و زۆر پێی ئەکەوێ.قاتێکی زۆر جوان . یاخوا پیرۆزی بێت .نوخشەش بێت لە ئێوەی بەڕێزیش
14/04/2026

قاتێکی کەتافی
بەڕاستی لێی دێت و زۆر پێی ئەکەوێ.
قاتێکی زۆر جوان .
یاخوا پیرۆزی بێت .
نوخشەش بێت لە ئێوەی بەڕێزیش

وێنەی کاک بڕیار حەمیدنموونەیەک لەکارەکانمان لە مانگی ڕەمەزاندا .پیرۆزی بێت و نوخشەش بێت لە ئێوەی بەڕێز
24/04/2023

وێنەی کاک بڕیار حەمید
نموونەیەک لەکارەکانمان لە مانگی ڕەمەزاندا .
پیرۆزی بێت و نوخشەش بێت لە ئێوەی بەڕێز

لە خۆ ئامادەکردن بۆ پێشوازی لە جەژنی ڕەمەزان .کارەکانمان ببینن .کاک ئیحسان علی شەمێرانی
05/04/2023

لە خۆ ئامادەکردن بۆ پێشوازی لە جەژنی ڕەمەزان .
کارەکانمان ببینن .
کاک ئیحسان علی شەمێرانی

هەندێ لە بەرهەمی ئەم ساڵمان ببینن لەبەری ئەم خۆشەویستانەمانداکاک شاخەوان خالد کاک ساری خالدیاخوا پیرۆزیان بێت و هەردەم ش...
21/03/2023

هەندێ لە بەرهەمی ئەم ساڵمان ببینن لەبەری ئەم خۆشەویستانەماندا
کاک شاخەوان خالد
کاک ساری خالد
یاخوا پیرۆزیان بێت و هەردەم شاد و سەرفەراز بن
نوخشەش بێت لە ئێوە

چەندە جوانە ئەو شەکرە ئەوەی پێیەتی پێشکەشی ( چــا )ی ئەکات و خۆی ون ئەکات بەبێ دەنگی ، دواتر هەموان مەدح و سەنای چاییەکە...
03/10/2022

چەندە جوانە ئەو شەکرە ئەوەی پێیەتی پێشکەشی ( چــا )ی ئەکات و خۆی ون ئەکات بەبێ دەنگی ، دواتر هەموان مەدح و سەنای چاییەکە ئەکەن و ئەڵێن چاییەکی خۆش بوو .

26/09/2022

سڵاو هاوڕێیان
قوماشی زۆر جوان و چاکمان بۆ هێناون بە نرخێکی گونجاو و هەرزان
داشکاندنمان هەیە بۆ مشتەری یەکانیشمان
ئەم هەلە لەدەست خۆت مەدە و تا زووە فریاکەوە .
هەڵەبجەی شەهید
بەرگدروی ئاسۆی ژین
قەیسەری حامی بەگ
نهۆمی یەکەم

15/09/2022

هەرگیز دڕک مەچێنە لە ڕێگاکاندا چونکە لەوانەیە خۆت ڕۆژێک بە پێی خاوس مەجبوربیت پێیدا بگەڕێیتەوە

ئەوەی کە گرنگە :هەندێکی کە لەدایک ئەبێ لەناو کۆشک و خێزانێکی دەسەڵاتدار و دەوڵەمەندا لە دایک ئەبێ ، هەندێکیشی لە باوەشی ...
12/09/2022

ئەوەی کە گرنگە :
هەندێکی کە لەدایک ئەبێ لەناو کۆشک و خێزانێکی دەسەڵاتدار و دەوڵەمەندا لە دایک ئەبێ ، هەندێکیشی لە باوەشی خێزان و دایکێکی دیل و کۆیلەدا لەدایک ئەبێ ، هەندێکی هەر لەدایک ئەبێ بێ هیچ تاوانێک دووژمندارە بە هۆی خێزانەکەیەوە ، ئیتر هەر یەکەو بەشێوەیەک و لەناو خێڵ و نەتەوەو شارێکدا ، بە نەوعێک و بە جۆرە ڕەنگی پێستێک و بە جۆرە بەشن و باڵایەک لە دایک ئەبێ ، هەموو ئەمانە نەجێی ئەوەیە شانازی پێوە بکەی نەجێی شەرمەزاریە .
چونکە هیچی لە زیرەکی ژیری و توانای تۆدا نەبووە لە بە دەستهێنانیدا ، قەدەرێکە لەسەروی گشت ئیرادەکانەوە حەکیمانە هێناویەتی یە بوون وجود ، بەمەدا بۆمان دەر ئەکەوی کە ڕاستە ئەڵێن :
(( تۆ تاوانبارنیت کە چۆن هاتویتەتە دنیاوە ، بەڵام تاوانی خۆتە کە چۆن ئەمری )).
کە واتە گوێ بە بارودۆخی ژیانت مەدە کە لە کویا و چۆن خولقاوی ، ئەوە نە ئازایەتی نە شکست خواردووی تۆیە ئەوە گرنگ نییە ، ئازایەتی لەوەدایە لە کێ بەرکێ و پێشبڕکێکانی ژیاندا تا چەند سەر کەوتوی ، سەلیقەو ژیر و توانایەک کە پێت دراوە تا چەند گەشەت پێداوە و خستووتەتە گەر بۆ دابین کردنی ئاستێکی بەرز لە ژیاندا ، تا چەند قەناعەتت کردووە بە خۆت کە وەستان خاو بوونەوە لە ڕەوتی کاروانی ژیاندا یەعنی دواکەوتن و مردن و گەنین ، سروشتی لەشی تۆ زۆرینەی ئاوە ، ئاویش سروستی وایە کە نابێ ئاوڕ بداتەوە یان بوستێ چونکە نەک هەر خۆی بۆ گەن ئەکات و ئەگەنێ بەڵکو هیچ زیندەوەرێکی باشیش تێیدا گەشە ناکات و ناژی تێیدا وە ئەشبێتە سەرچاوەی نەخۆشی و دەر و ژینکگەیەکی باش بۆ میکرۆب و ڤایرۆسە زیان بەخشەکان ، بەو هۆیەوە هیچ کەسێکیش توخنی ناکەوێ و لێی ناخواتەوە .
بۆیە تۆ کێی و چۆن هاتوویتەتە دنیاوە مەکەرە بەهانەی شکست و دواکەوتنەکانت لە ژیاندا ، تۆ هاتوویتەتە دنیاوە تا هێزی خۆت ، تا ژیری و تواناکانت بچەسپێنی و بسەلمێنی کە چەند کەسێکی لێهاتوو زیرەکی ، لە هەر شوێنێکدای بزانه لەمەیدانی هەوڵ و کۆشش و خەباتدای بەو ئیمکانیاتەی پێت دراوە هەوڵ بدەو تێبکۆشە و ڕامەوەستە هەرگیز ، تۆ هاتویت سەرزەوی ئاوەدان بکەیتەوە ، وانەزانی ئەم دنیایە بەهەشتەو ئەبێ پاڵی لێ بدەیتەوە ، ئەمە دنیایەو وا بزانە تۆش کرێکارێکی تێیدا ، هەمووی خەریکی بنیادنانە هەر یەکەش خوا لەشتێکدا بەهرەی پێداوە ، بزانە چێ بۆ تۆ باشە سەربەرزانە ڕێگا دروستەکەی پەیداکەو بیگرە ، بەرهەمی ئەو ڕەنجی بەهرەیەتە کە ئەتگەیەنێ بەو ژیانەی کە شایستەی هەوڵ تێکۆشانتە .
کەواتە دیسانەوە ئەڵێن ، تاوانی تۆ نی یە چۆن لەدایک بووی بەڵام تاوانی خۆتە کە چۆن ئەمریت .
لەیەکەمدا بێ تاوانی چون بژاردەی تۆ نەبووە بۆیە هەرگیز خواش لەسەر ئەوە لێپرسینەوەت لەگەڵدا ناکات .
بەڵام لە دووەمیاندا چونکە بژاردەی خۆتەو خۆت ڕنگت بۆ ڕشتووەو بناغەت لەسەر هەڵچنیوه و جۆری ژیانی خۆتت پێ مسۆگەر کردووە ، بۆیە خواش لەسەر ئەو شوازی کارەت لە ژیاندا کە کردووتە لێپرسینەوت لەگەڵ ئەکات و حەقی بەرهەمی ڕەنجی دروستی خۆت سەرەڕای ئەوەی لە دنیا کە بۆ خۆتت بەدەست هێناوە لە قیامەتیشدا خوا بەو پێیە پاداشت و سزات بۆ دیاری ئەکات .
خوا هیدایەتمان بدات دەستێکی لێهاتوو بەتوانا و پاک و ئەمین بین بۆ ئاوەدانی سەر زەوی ، وە بەو هۆیەشەوه ژیانێکی شەرەفمەندانەی پێ پەیدا کەین بۆ خۆمان و ماڵ و منداڵەکانمان ، کە بەو کارانەمان سەربەرزی هەم دنیا و هەم قیامەتیش بین .
🥀🌹🌺لـــەگــەڵ ڕێــــز و ســـوپاســـی
🌹 بــراتــان /

09/09/2022

سڵاو هاوڕێیان
ئەم کاتەتان شاد

Address

Halabjah
20016

Opening Hours

Monday 00:00 - 23:59
Tuesday 00:00 - 23:59
Wednesday 00:00 - 23:59
Thursday 00:00 - 23:59
Friday 00:00 - 23:59
Saturday 00:00 - 23:59
Sunday 00:00 - 23:59

Telephone

+9647703570707

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەرگدروی ئاسۆی ژین posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to بەرگدروی ئاسۆی ژین:

Shortcuts

Share