Sheek

Sheek شیک چییە لای تۆ؟

ڕۆلێکس یەکێکە لە بەناوبانگترین و ناسراوترین مارکەکانی کاتژمێری گرانبەها لە جیهاندا.ناوی "رۆلێکس"  ویلسۆرف ناوێکی کورتی د...
11/05/2023

ڕۆلێکس یەکێکە لە بەناوبانگترین و ناسراوترین مارکەکانی کاتژمێری گرانبەها لە جیهاندا.
ناوی "رۆلێکس"
ویلسۆرف ناوێکی کورتی دەویست کە بە ئاسانی لە بیرت بێت و بە هەر زمانێک بیڵێت,تاکوو رۆژێک لەکاتی سواربوونی گالیسکەیەکی ئەسپ بیرۆکەی ئەم ناوەی بۆ هات،کە لە ساڵی ١٩٠٥ رۆلێکس دامەزرێنرا.
ئەو داهێنانانەی کە بووە هۆی پێشەنگبوونی ئەم براندەو ڕۆژ لەدوای ڕۆژ هەوڵێکی توند و بەردەوام. گەڕان بە دوای باشیدا :
-دروستکردنی کاتژمێری ناو ئاو.
-زیادکردنی بەروار و ڕۆژ ژمێر بۆ کاتژمێرەکان.
-کاتژمێرێکی دەستی بەرهەمهێنا کە کاتی دوو ناوچە لە یەک کاتدا نیشاندەدا.
-میکانیزمێکی سووڕانەوەی کاتژمێری دەستی بڵاوکردەوە,
کە تێیدا جووڵەی سروشتی ئەو بەکارھێنەرە وزە دابین دەکات بۆ کارپێکردنی کاتژمێرەکە، کە وا دەکات سوڕانەوەی دەستی(قورمیش) پێویست نەبێت.
-لە ماوەی جەنگی جیهانی یەکەمدا، ڕۆلێکس کاتژمێرێکی تەنی دروست کرد کە بۆ سوپاکان لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوکرایەوە،چونکە کاتژمێرەکانی گیرفان لە شەڕدا کاریگەر نەبوون. ئەوە دیزاینێکی گواستنەوە بوو لە نێوان کاتژمێرەکانی گیرفان و کاتژمێرەکانی دەست، کە تایبەتمەندییەکانی هەردووکیانی تێدابوو.

لویس ڤیتۆن یەکێک لە بەناوبانگترین براندە لوکسەکان لە جیهان. لویس تەمەنی ١٦ ساڵ بوو کاتێک بریاریدا کە نەک تەنها ژیانی خۆی...
05/05/2023

لویس ڤیتۆن یەکێک لە بەناوبانگترین براندە لوکسەکان لە جیهان.
لویس تەمەنی ١٦ ساڵ بوو کاتێک بریاریدا کە نەک تەنها ژیانی خۆی بەڵکوو ژیانی کورەکانی و نەواکنیشی بگۆرێت،
لە ساڵی ١٨٣٧ گەیشتە پاریس وەک شاگردێک دەستیکرد بە دروستکردنی سندووقی گەشت(جانتای سەفەرکردن)
لەو کاتەدا گالیسکە ئەسپ و بەلەم و شەمەندەفەرەکان شێوازی سەرەکی گواستنەوە بوون
دەست بەکاربوون لە دروستکردنی سندوقی سەفەرکردن بۆ هاوسەری ناپلیۆنی سێیەم, بەردەوام بوون لە کارکردن و پەرەپێدان لەو بوارە.
لویس ڤیتۆن هەوڵیدا یارمەتی کڕیارەکانی بدات بۆ پاراستنی کاڵاکان
شۆڕشێکی گەورەی لە قوفڵی جانتاکاندا کرد بە سیستەمێکی داهێنەرانە کە سندوقەکانی گەشتیاری کردە سندوقی گەنجینەی ڕاستەقینە!
بەردەوامبوونو گەشەپێدان لە بوارەکانی جانتای دەستی و ئێکسسوارات و زێرینگەری و کاتژمێروو جلووبەرگ و مۆدەی پێشکەوتوو دامەزراندن لە چەندین وڵاتوو سەرکەوتن تاکوو ئەم ساتەش.

شیک زاراوەیەکە کە بە شێوەیەکی بەربڵاو لە پیشەسازی مۆدێلدا بەکارهاتووە،کە زۆرجار بە شێوەیەکی جوان نووسراوە، لە چوارچێوەی ...
05/05/2023

شیک زاراوەیەکە کە بە شێوەیەکی بەربڵاو لە پیشەسازی مۆدێلدا بەکارهاتووە،کە زۆرجار بە شێوەیەکی جوان نووسراوە،
لە چوارچێوەی جۆراوجۆردا بەکاردێت بۆ وەسفکردنی بابەتە مۆدێلەکان،
فەرەنسا بۆ یەکەم جار بەکاری هێنا بۆ وەسفکردنی جوانی و تامی خۆش. لەو کاتەوە شیک بووە بە زاراوەیەکی بەرفراوان بەکاردێت لە پیشەسازی جلوبەرگدا لەگەڵ ئەوەی کە بەسەر هەموو شتێکدا جێبەجێ دەکرێت,
لەگەڵ ئەوەشدا مانای شیک بە تێپەڕبوونی کات گەشەی کردووە . لە ڕابردوودا شیک لەگەڵ شێوازی ژیانێکی جوانتر و زۆرجار جلوبەرگی دیزاینەری گرانبەها و کەلوپەل بەکار هێنراوە.

Address

Erbil-iraq
Irbil
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Sheek posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Sheek:

Share