SIVAN

SIVAN Kurdish Clothing And Accessories Designer
سیڤان | بڕاندێکی کوردی یە....
لەگەڵ (سیڤان) کلتوور و ڕەسەنایەتی تێکەڵ بە مۆدێرن دەکرێت 🖤

کۆکراوەی بەهار و نەورۆزی ئەمساڵم ئامادەیە ....     #بەهار  #نەورۆز  #کۆکراوە
02/03/2026

کۆکراوەی بەهار و نەورۆزی ئەمساڵم ئامادەیە ....

#بەهار #نەورۆز #کۆکراوە

17/02/2026

لە بەهاردا ژیانێکی نوێ دەست پێدەکات،
بۆیە چنینی جلەکانیش دەبێت هەستێکی تازە و گەش بدات ...

چاوەڕێی جوانترین دیزاینەکان بن بۆ جەژن و نەورۆز 🌸

#جلیکوردی #بەهار #نەورۆز #چنین⁩

چیرۆکی ئەو دیزاینە :ساڵی پار لەگەڵ خوشکەکەم چووین بۆ هەولێر بۆ بازاڕ و گەڕان چومە دوکانی جلی کوردی ئینجا من بەردەوام لەو...
03/05/2025

چیرۆکی ئەو دیزاینە :

ساڵی پار لەگەڵ خوشکەکەم چووین بۆ هەولێر بۆ بازاڕ و گەڕان
چومە دوکانی جلی کوردی ئینجا من بەردەوام لەو قوماشانە دەگەڕێم کە زۆر کەمە یان دەگمەنەو یەک کراسی ماوە ..

منیش ئەو کراسەم بینی تەنیا دوو کراسی مابوو لەگەڵ کراسێکی تر بە ڕەنگی سەوز یەکسەر کڕیم ،

هەرچەند خوشکم گوتی مەیکڕەو کراست زۆرەو بۆچیتەو ئەو قسانە بەس بەخوا من هەر کڕیم

ئەمساڵ بۆ خۆمم دیزاین کرد بە تایبەت ، حەزم کرد گۆڕانکاریەکی زۆر زۆر کەمی تێدا بکەم بە ڕەنگی ماڕۆنی ...

بۆچی ڕەنگی ماڕۆنی ؟
- بیرۆکەی ڕەنگەکەم لە گوڵێکەوە وەرگرت ( ماڕۆنی و شین )
ئەگینا ئەم ڕەنگە لەگەڵ زۆر ڕەنگی تر دەتوانی دیزاینی بکەیت ..

ئینجا داواکاریەکی ئەوەندە زۆری لەسەرە منیش تەنها دوو کراسم هەبوو هی ترم دەست نەکەوتەوە

خۆش بەحاڵی ئەوانەی داوایان کرد 💙

ڕەنگی کراسەکە زۆر تۆنێکی جیاوازە زۆر تۆخ و زەقیشە بۆیە بیرم کردەوە لە دەرەوە وێنەی بگرم زۆر جوان لەگەڵ سروشت دەگونجێت .....
26/04/2025

ڕەنگی کراسەکە زۆر تۆنێکی جیاوازە زۆر تۆخ و زەقیشە
بۆیە بیرم کردەوە لە دەرەوە وێنەی بگرم زۆر جوان لەگەڵ سروشت دەگونجێت ...

ئینجا لەناو سروشتی جوانی کوردستانیشدا بێت ..

سێتێکی بەهاری دیزاینم کردووە بە ڕەنگاوڕەنگی گوڵەکانی بەهار سێتەکە پێکهاتووە لە ( حێل و مێخەک ، پشتێن ،دەستبەند )بۆ خاتوو...
15/04/2025

سێتێکی بەهاری دیزاینم کردووە بە ڕەنگاوڕەنگی گوڵەکانی بەهار
سێتەکە پێکهاتووە لە ( حێل و مێخەک ، پشتێن ،دەستبەند )

بۆ خاتوونێکی شاری هەولێر دیزاینم کرد

دروستکراوە لە (پڵپڵە و لیرەی زاخاو ، کۆمەڵێ مورووی جیاوازی شوشە )
دەتوانی لەگەڵ هەموو ڕەنگێکی جلی کوردی بیگونجێنیت ...

بەهەر ڕەنگێک ئارەزووی دەکەیت دەتوانی داوای بکەیت ..

🌸

بەهار بۆ من واتا ژیان + گوڵ ئینجا کە بەهار هات بۆ من ژیان پڕ دەبێت لە ڕەنگ و جوانی زۆر دڵخۆشم بە بونی بەهار چونکە دنیا ی...
15/04/2025

بەهار بۆ من واتا ژیان + گوڵ

ئینجا کە بەهار هات بۆ من ژیان پڕ دەبێت لە ڕەنگ و جوانی
زۆر دڵخۆشم بە بونی بەهار چونکە دنیا یەک پارچە پڕ دەبێت لە گوڵ و منیش لە هەر گوڵێک ئیلهامی دیزاینێک وەردەگرم ..

هەموو گوڵەکان لای من جوانی خۆی هەیەو بچم بۆ هەر شوێنێک گوڵەکان لێدەکەمەوەو وشکی دەکەمەوە لای خۆم ...

ئینجا ئەم گوڵە ڕەنگاوڕەنگانە ئیلهامی دیزاینی ئەو خشڵە جوانە بوو کە وەکو ڕەنگی گوڵەکان بە ڕەنگاوڕەنگ دیزاینم کردووە ....

🌸

‎دیزاینی خشڵێکی تری ئەم بەهارە ...‎ئەم دیزاینەم بۆ خاتوونێکی شاری هەولێر کرد ..‎سێ پارچەیەو پێک دێت لە ( حێل و مێخەک ، ش...
13/04/2025

‎دیزاینی خشڵێکی تری ئەم بەهارە ...
‎ئەم دیزاینەم بۆ خاتوونێکی شاری هەولێر کرد ..
‎سێ پارچەیەو پێک دێت لە ( حێل و مێخەک ، شیتەک ، دەست بەند)

‎بەجۆرێ بۆم دیزاین کرد ویستی لەگەڵ هەموو ڕەنگێکی جلی کوردی بتوانێ بەکاری بهێنێت ...

‎هەموو مورووەکانی بۆی بەکارهاتووە شوشەیەو کوالێتیان زۆر بەرزە پڵپڵەکانیش زاخاوەو تێک ناچێت ...

‎تۆش بەهەر ڕەنگێ ئارەزووی دەکەیت داوای بکە..

🌸

ئەو گوڵەی لای من زۆر تایبەتەو هەموو ساڵێ دەبێتە ئیلهامی چەندین دیزاینی من  ... ❤️
12/04/2025

ئەو گوڵەی لای من زۆر تایبەتەو هەموو ساڵێ دەبێتە ئیلهامی چەندین دیزاینی من ...

❤️

ئەم دیزاینە تایبەتەم بۆ جەژن بۆ خزمێکی ئازیز دیزاین کرد هێلەگی قەدیفەی سورە نەخشاندوومە بە نقێمی سپی شوشە زۆر دیزاینێکی ...
12/04/2025

ئەم دیزاینە تایبەتەم بۆ جەژن بۆ خزمێکی ئازیز دیزاین کرد هێلەگی قەدیفەی سورە نەخشاندوومە بە نقێمی سپی شوشە زۆر دیزاینێکی تایبەت بوو بە تایبەت بۆ جەژن ...

تۆش بەهەر ڕەنگێک ئارەزووی دەکەیت داوای بکەو من بۆت دەنەخشێنم

❤️

دیزاینێکی پڕ وردەکاری و پڕ لە جوانی سوپاس بۆ خوا بۆ جەژن تەواوم کرد کارێکی تازە بوو ...
10/04/2025

دیزاینێکی پڕ وردەکاری و پڕ لە جوانی

سوپاس بۆ خوا بۆ جەژن تەواوم کرد کارێکی تازە بوو ...

حێل و مێخەک بە ڕەنگی سپی و ئاڵتونی بە بەرزترین کوالێتی دروستکراوە دەتوانی لەگەڵ هەموو ڕەنگێکی جلی کوردی بەکاری بهێنیت ئە...
09/04/2025

حێل و مێخەک بە ڕەنگی سپی و ئاڵتونی بە بەرزترین کوالێتی دروستکراوە
دەتوانی لەگەڵ هەموو ڕەنگێکی جلی کوردی بەکاری بهێنیت

ئەم حێل و مێخەکە دروستکراوە لە ( شیلانەی سپی ، پڵپڵەی زاخاو )

تۆش حەز بە هەر ڕەنگێک دەکەیت دەتوانی داوای بکەیت

#خشڵیکوردی #حێلومێخەک

نێرگز هەمیشە مژدەی هاتنی نەورۆز و بەهاری پێ یە ..
28/03/2025

نێرگز هەمیشە مژدەی هاتنی نەورۆز و بەهاری پێ یە ..

Address

Hawar
Ranya
46012

Opening Hours

Monday 09:00 - 23:00
Tuesday 09:00 - 23:00
Wednesday 09:00 - 23:00
Thursday 09:00 - 23:00
Saturday 09:00 - 23:00
Sunday 09:00 - 23:00

Telephone

+9647512795641

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when SIVAN posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share