01/09/2022
#چالێنجی #ژینگەیی
دارێک لەبەردەرکی ماڵاکەت بچێنەو دیاریەک لە ئێمە وەربگرە
ڕۆژ بەڕۆژ ژینگەی زەوی بەرەو پیسبوون و گەرمبون و خراپبوون دەڕوات ، پاراستنی ئەرکی تاک بە تاکی مرۆڤەکانە ، وەک ئەرکێکی مرۆڤانە و بگرە دینیش ، لەناو ئێمەی موسوڵمانیش پاراستنی و پاکڕاگرتنی ژینگە بەحیبادەت بۆت حسابە ، ئێمەش بەپێی توانای خۆمان ویستمان ئەم هەوڵە بدەین بۆ پاراستنی ژینگە بە تایبەت بۆ ژینگەی شارەکەمان .
شێوازی بەژداری کردن : هەر خانمێک دارێک لەبەر دەرکای ماڵەکەی خۆی بچێنێت ئێمەش نەخشێکی کۆمپیوتەری بەبێ بەرامبەر بۆ دەچنین ، بەڵام دەبێت پێش چاندنی ڤیدیۆی بەردەرکی خانووەکەی بکات و شوێنەکەی تەسویر بکات و ڕەقەمی خانووەکەشی دەربچێت دوای چاندنیشی تەسویری بکات و بۆ پەیجەکەمانی بنێرێت لەئینێستەگرام یان فەیسبوک یاخود لە ڤایبەر دواتر ئێمەش کۆدێکی بۆ ڕەوانە دەکەین و بەکۆدە قوماشکەی دەهێنێت بەدڵی خۆی نەخشێکی بۆ دەکەین بەبێ بەرامبەر .
بەرواری بەژداریکردن لە ۳ـ۹ـ۲٠۲۲ بۆ ۱ ـ ۱٠ ـ ۲٠۲۲
ڕێژەی بەژداریکردن دیاری کراوە تاوەکو سەد کەس دەتوانێت بەژداربێت ، گەیاندنیشمان هەیە بەبێ بەرامبەر
هیوادارم زۆرترین کەس بەژداری بکات ، لەپێناو خزمەتکردنی ژینگەی شارەکەمان
تێبینی : ئەم چالێنجە تەنها بۆ ناو شاری ڕانیەیە
پاک ڕاگرتنی ژینگەو سەوزکردنی ئەرکی هەمووانە
دووکانی مرواری