27/01/2026
پاشایەک لە شـەوێکی زۆر ساردا گەڕایەوە کـۆشکـەکەی، لە دەروازەی کۆشکەکـە پاسەوانێکی بینی بە پۆشاکـێکی تەنکـەوە پـاســەوانی دەکـرد. پاشـا لـێی نـزیک بـویـەوەو پرسیاری لێکرد ئایا سەرمات نییە بەم پۆشاکانەوە؟
پـاسـەوانەکـە وەڵامی دایـەوە :: بـەڵێ سـەرمـامـە بـەڵام پۆشاکی گەرمم نیە چارەم نیەو ڕاهاتوم دەبـێت بەرگەی سەرماکـە بگرم.
پاشا وتی : ئێـستا دەچمە کۆشـک و بەیەکێـک لەخزمەت کارەکان دەڵێـم پۆشاکێکی گەرمت بۆ بهێنێت.
پاسەوانەکە زۆر دڵخۆش بوو بەبەڵێنی پاشا، بەڵام پاشــا کاتێک ڕۆشــتە کۆشکەکەی بەڵێـنەکەی بیرچوو..
بەیانی کاتێک ڕۆژ بویــەوە بینیان پاسـەوانە بەتەمەنەکە لەسەرما مردوەو لەتەنیشتی پەڕەیەکیان بینی بەدەستی لەرزیـو لەسـەری نوسـیبوو " پاشــا مـن هەمــوو شەوێک بەرگەی سەرماکەم دەگرت ڕاهاتـبووم توانـای مـانــەوەم هـەبوو،بەڵام بەڵـێنەکەی تۆو چاوەڕوانی ناردنی پۆشاکی گــەرم هێزو قوەتی لێ بڕیم و کوشتمی"
زۆرجـار ئـێمـە دوژمـنەکانـمان نـاتـوانـن بمانکوژن چونکە بەبـاشی دەزانیـن بەرامبـەر کـێ وەسـتاویـن، بـەڵکـو ئـەو هیـواو چـاوەڕوانـییە دەمـانکـوژێـت کە بە کەسانی بەناو دۆست و دڵسۆز هەمانە.......