تـــێـــڪـــســـتــی ڪــــوردی

تـــێـــڪـــســـتــی ڪــــوردی ....هيلاكم وەکو فەرهادێکی بێ شیرین....

10/02/2023

باڵندەکە مەیلی فڕینی هەبوو لە وێران بوونی هێلانەکەی ناترسێ…

10/02/2023

ئەوەی ڕەفیقایەتی قەڵەڕەش بکات لە ئاخیر هەر تووشی بەڵای ڕەشی ئەکات…

05/10/2019

ڕێگاکانی گەیشن بەخودا زۆرن........................................
ڕۆژێک (جونەیدی بەغدادی) و (ئەبوبەکری شیبلی) بە ڕێگادا دەڕۆشتن ، جونەید بە شیبلی ووت (سەعاتێک لەگەڵ خودای خۆت بە هەتا من دێمەوە
شیبلی؛ دەستی کرد بە قورئان خوێندنەوە
جونەید گەڕایەوە و بە نارەحەتیەوە پێی ووت (بەتۆم ووت لەگەڵ خودا بە)
شیبلی گوتی : (من پێم وابوو کە قورئان دەخوێنمەوە خەریکی ئەوم)
جونەید گوتی ( هەر کەس لەگەڵ خودای خۆی بێت نابێت بدوێ).........................................................................
(ڕێگاکانی گەیشتن بەخودا زۆرن ، بەئەندازەی ژمارەی مرۆڤەکان ڕێگای جۆرا و جۆر و جیاواز هەیە بۆ گەشتن بەخودا )
گەیشتن خودا لە رێگەی ڕێزگرتنی ئەوانی ترەوە ،
گەیشتن بە خودا لە رێگەی بەزەیی هاتنەوە بە ئاژەڵ و درەختەوە ،
گەیشتن بە خودا لە رێگەی پەروەردەی منداڵ و خیزانەوە ، لە رێگەی یارمەتی دانی خەڵکانێک کە کێشەیان هەیە
خودا کە دەفەرموێ (ونحن أقرب إليه من حبل الوريد) واتە ئێمە نزیکین لە ڕەفتارەکانتانەوە تا گوفتار و شیعاراتەکانتان............................
لە راستیدا
(خوداوەند دنیای بەرەنگاو رەنگی دروست کردووە ، ئیتر چۆن قبوڵ دەکات ئێمە بەتەنها یەک ڕەنگمان خۆش بوێت ، ئەوەی کە تەنها یەک رەنگی خۆش بوێت لە راستیدا هیچ رەنگێکی خۆش ناوێت)
خودا وەند سەدان و هەزاران رێگای داناوە بۆ گەیشتن بە خۆی ، ئەوەی کە هەموو رێگاکانی گەیشتن بەو دادەخات و تەنها رێگایەک دەزانێت ، لە راستیدا هێشتا رێگاکەی نەناسیوە .
ئەوەی کە یەک بیرکردنەوە و یەک ئایدۆلۆژیا و یەک رێگا دەزانێت بۆ ڕزگار بوون لە راستیدا هەرگیز رزگاری نابێت ،
چونکە
(خودا بە تەنها خودای مرۆڤە باشەکان نیە ، بەڵکو خودای مرۆڤە خراپەکانیشە) خودای ئاژەڵ و سروشت و درەخت و شەقام و ڕوبار و ئاوەکانیشە ، ئەوەی دەیەوێت بگات بە خودا دەبێت لەگەڵ ، ئەوانی تریشدا باش بێت
نوقتە سەری دێڕ .....

29/09/2019

کە سەر بەشانم دەکەی ــــ شای وڵاتی پەریانم.
کە گڕ دەگری و دەتۆرێی ــــ شاعیری خەم و ژانم .
پە شێو ...

29/09/2019

ژیان خەتێکە ناخوێندرێتەوە،
‎تەنانەت ئەگەر هەموو زمانە مردوو و زیندووەکانی جیهانیش بزانیت.!
‎"سادق هیدایەت"

14/09/2019

ئەگەر لەو سندوقە نەیەیتە دەرەوە کە تێیدا گەورە کراویت ، ھەرگیز لە گەورەیی ئەم جیھانە تێناگەیت.
----
ئەنجەلینا جولی

12/09/2019

‎ تؤله مندا جوانيت
‎خوداش له ته نيايي ...!!

ئەوە بەكێ ئەلێی تاگی كە.

08/07/2019

‎سپی سادە بەلاشە

‎سۆرو سپی بئ زۆر باشە

‎ئەسمەر بئ و خاڵ لە ڕوو بئ لە دوونیایە ئەو باشە.
چەند كەس دەگرێتەوە؟😅

25/06/2019

تا زەردەوالەیەك دەمرێ
سەد ھەنگ و سەد پەپولەی عەشق لەناو ئەچێ !

—شێركۆ—

16/02/2019

ئازیزەکەم ، وەک چۆن بەهار
ئاسمانی شینی خۆش ئەوێ
یان پەپوولەی هەردە و نزار ...
هەنگی دڵدار ...
گوڵ باخی ، ژینی خۆش ئەوێ
شیلەی شیرینی خۆش ئەوێ !
خۆشم ئەوێی
خۆشم ئەوێی

ــــــــــــــــــــــ
شێرکۆ بێکەس

Address

Sulaimania

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تـــێـــڪـــســـتــی ڪــــوردی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share